راگرتنی هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە رەتدەكرێتەوە

وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند؛ سبەینێ هاوکاریی دارایی مانگى پێنج بەسەر هێزەکانى پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت و جەختیش دەکاتەو کە ئەمە پەیوەندیی بە موچەوە نییە.

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: لە چوارچێوەی ئەو پشتیوانیە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت، بریاردرا کە رۆژی دوشەممە 24ی حوزیرانی 2024 دەست بەدابەشکردنی هاوکاری مانگی پێنج بکرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئەم برە پارەیە، لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیەکی بە موچەوە نیە.

ئەم هاوکارییە لەلایەن هێزەکانى هاوپەیمانانەوە بۆ لیوا هاوبەشەکان دەنێردرێت و بڕەکەى لەنێوان 340 بۆ 440 هەزار دیناردایە و مانگانە بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.

دڵخوازەكانتان