بەبێ متمانە بەها دروست نابێت
هیوا ئەحمەد
متمانه پرسی به‌هایه مرۆڤ ده‌یبه‌خشێت و وه‌ری ده‌گرێته‌وه، به‌خشینی متمانه دوالیزمییه به بوونێكی به‌رجه‌سته‌كراو، وه‌ك متمانه به‌خشین به كه‌ره‌سته‌یه‌كی میكانیكی كه به ئه‌زموونكردنی پێی ده‌به‌خشرێت، دووه‌میان به بوونێكی به‌رجه‌سته نه‌كراو، كه له زهندایه مرۆڤه‌كان ده‌یبه‌خشن به یه‌كتری یان به بیر‌و ئایدیا و ئاینێك، له جیهاندا هیچ بوونێك به‌بێ متمانه به‌های نییه.
هه‌موو سیسته‌م و سێكته‌ری بانكی و دراو و كەرتە تایبەت و گشتییەكان هەروەها براندە بازرگانی و پیشەسازیەكان، هەنگاوی یەكەمییان هاوشانی وەبەرهێنان ، بیناكردنی متمانەیە و هەروەها ڕژدبوونه لە پاراستنی، ئەگەر سێكتەرێك متمانە لەدەستبدات دەكه‌وێته دەرەوەی بازنەی بەها و مایه پوچ ده‌بێت. خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو تاكه‌كانی کۆمەڵگه‌یەك متمانەیان به‌یه‌كتر لەدەستبده‌ن، ئه‌وكاته كۆمەڵگه‌كه پەرت ده‌بێت، له‌و جۆره ژینگه‌شدا خاڵی هاوبه‌ش نادۆزرێته‌وه، كه جێگه‌ی متمانه‌ی هه‌مووان بێت، دۆزینه‌وه‌ی پنتێك ئه‌سته‌م ده‌بێت بۆ بیناكردنی به‌های هاوبەش، فاكته‌ره‌كانی لاوازبوون یاخود نه‌مانی متمانه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوریدا گه‌لێك زۆره، پێویستی به توێژنه‌وه‌ی وردی ئه‌كادیمی هه‌یه، هەتا لە هۆكارەكانی بكۆڵدرێته‌وه و ئه‌نجامه‌كانی دیاری بكات.
له‌م وتاره‌دا باسی به‌شێكی ده‌رهاویشته مێژووییه‌كانی بێ متمانه‌یی ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، هیچ تاكێك ناتوانێت خۆی نه‌بان بكات له مێژووی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆی ، به‌ڵكو لێكه‌وته‌كانی به میرات بۆ ده‌مێنێته‌وه، به‌شێكی بێ متمانەیش لە ناو كۆمەڵگەدا دەرهاویشتەی ئیدە هزرییه‌كانی ڕابردوو و زادەی كەلتووری خۆژێنیە.
هزری تاكه‌كانی هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كارلێكراوە بە ئاین و سیاسه‌ت و كه‌لتووره‌كه‌ی، ئاین كاریگه‌رترین ڕۆڵی هه‌یه له سه‌ر مرۆڤی باوه‌ڕدار، چونكه بنه‌ما ئاینییه‌كه ژیانی كه‌سی باوه‌ڕدار ئاڕاسته ده‌كات، ئه‌و مەعریفه‌ی كه هه‌یه‌تی له‌باره‌ی ئاینه‌كه‌یه‌وه ده‌بێت به كه‌ره‌سته‌ی هزری كەسی باوەڕدار. كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش زۆرینه‌ی له‌سه‌رئاینی ئیسلامه، ئه‌م ئاینە په‌یامی خودایه و بۆ مرۆڤایه‌تی دابەزاندووە، گرفت له جه‌وهه‌ری ئاینه‌كه‌دا نییه، به‌ڵكو له تێگه‌یشتنه‌كه‌یدایه، چونكه هه‌موو مرۆڤێك توانای تێگه‌یشتنی ده‌قه‌كانی نییه، پێویستی به سه‌رمه‌زهه‌بێك هه‌یه ده‌قه‌كانی بۆ ڕاڤەبكاتە سەر باری تیگەیشتن (تەئویل) كۆمه‌ڵێك سه‌رمه‌زهه‌ب دێن ڕاڤە ده‌كه‌ن بۆ باوه‌ڕداران و ئه‌وانیش په‌یڕه‌وی لێده‌كه‌ن، كێشەكە له‌وەدایە، كه كورد هیچ سه‌رمه‌زهه‌بێكی نییه، تەنانەت لەسەر موفتیەكیش پێكنه‌هاتووه، لەكاتێكدا دەیان زانای ئاینی باش و لێهاتووی هەبووە، له‌به‌ر نه‌بوونی ئیمامێكی موفه‌سیر، باوەڕدارانی كورد ڕێنوێنی دەقە ئاینیه‌كان له ڕاڤەی سه‌رمه‌زهه‌بێك لەنەتەوەكانی تر وه‌رده‌گرێت. یاخود خۆی ناتوانێت هیچ ئیجتهادێكی تێدا بكات، ته‌نها ده‌توانێت بڵێت فڵان ئاوا ده‌فەر‌موێت، ئه‌مه‌ش ئاماده‌ییه‌ك له نه‌ستی تاكدا دروستدەكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه به قسه‌ی بیانی كاریگه‌ربێت ، ئه‌گه‌ر هاونیشتمانیه‌كه‌ی خۆی كه‌سێكی شاره‌زا و لێهاتوش بێت له بواره‌كه‌دا.
بەشێكی مۆدێله‌كانی ڕەوتە ئیسلامیە سیاسیەكانیش فكر و ئایدیای گروپە ڕادیكاڵە عەرەبییەكانن، نەك بەرهەمی هه‌ڵێنجان و تێگه‌یشتنی فكری كورد خۆی بێت بۆ ئیسلامی ڕامیاری، لە زۆرێك له پێشهات و جیاوازی بیر و بۆچون ئەندامانی پارتە ئیسلامییەكان دەگەڕێنەوە بۆ دامەزرێنەری فكرەكە و پێی كاریگەردەبن.
بەهەمان شێوە ئایدۆلۆژیا و فكری پارتە ڕامیاریه چه‌په‌كانیش بە كەمێك دەستكارییەوە كۆپی كراوە، جا لیبراڵیزم یان شوسیالیستی بێت كرۆكی ئایدیا ڕامیاریه‌كه هاورده‌كراوه. كاتێك تێگەیشتنە ئاینیەكە و هزرە ڕامیاریه‌كان، لە دەرەوەی بیری خۆی تاك ئاڕاسته بكات ، تاك پێویستی بەبیری خۆی نییە، هیچ بەرهەم هێنانێك لە هزردا ناكات، وەك ئالەتێكی میكانیكی تەنها ئیعاز لەدەرەوەی خۆی وەردەگرێت، لەو بارەشدا تەنها متمانە بە دەرەوەی خۆی دەكات، ئەمەش دەبێت بە هۆكاری بێمتمانەی ناوەكی.
كەلتووری خۆژێنی لەگوند یان لەناو خێڵێكدایە، كاتێك لە ناوچەیەكی بچوك هەموو پێداویستیەكانی خۆژێنی دابین دەبێت، ئەندامی ئەو ناوچە بچوكانە پێویستیان بە بنیاتنانی سیستەمێكی هاوبەش نییە، لەگەڵ ناوچەیەكی تر هاوبەشی ناكەن لە كارێكدا، كە بەرژەوەندی هەمووانی تێدابێت و پێكەوە ببەسترێنەوە، ئەم كۆمەڵە بچوكانە تا ڕادەیەك سەربەخۆن و هیچ سیستەمێك نایان بەسێتەوە بە كۆمەڵەیەكی ترەوە، متمانەش لەناو ئەم گروپانەدا لەسەر بنەمای ناسینە و لە بازنەی كۆمەڵەكەی تێناپەڕێت، له كاتێكدا ئەگەر بەڕێژەش بێت سیستەمە جێگرەكان متمانه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌ده‌ستده‌هێنن، چونكه ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌رژه‌وەندی لە سێكتەرێكی متمانە پێكراودا هه‌بێت، ئاشنای متمانه و کاریگه‌ری بنیات نه‌رانه‌ی ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هزر دەرهاویشتەی ژینگەكەیەتی. سیسته‌می جێگیر متمانه‌ی گشتی دروست ده‌كات.
بەشێوەیەكی ڕێژەی ئەمانە چەند خاڵێكن لە دەرهاویشتەكانی ڕابردوو، كە هۆكارن بۆ دروستنەبوونی بەهای هاوبەش.