قائیمقامیەتی سلێمانی چەند بڕیارێکی بۆ قوربانیکردن دەرکرد.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەر و نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەبارەی رێکارە دینییەکانەوە بەتایبەت قوربانیکردن بڕیاردرا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و ژینگەیی، تەنها لەو شوێنانەی کە دیاریکراوە ئاژەڵ بفرۆشرێت، بەبێ ئەوەی کە سەربڕینی ئاژەڵی تێدابکرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، رێگەدەدرێت تەنها لە کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی(قەرەگۆل) ئاژەڵ سەرببڕدرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو شوێنانەی کە رێگەدراوە کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی لێبکرێت لەناوشاری سلێمانی بریتین لە (مەیدانی ئاژەڵان، رێگەی هەواری شار، رێگەی بەکرەجۆ، رێگای وێڵەدەر).

هەربەپێی راگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە کۆبونەوەکەدا داوا لە خێرخوازان کرا لەپێناو جێگرتنی کارە خێرییەکان بەتایبەت قوربانیکردن پابەندی رێنماییەکان بن، داواش لە مامۆستایانی ئایینی کرا لە وتاری رۆژی هەینیدا داوا لە نوێژخوێنان بکەن لەکاتی قوربانیکردندا گرنگی بەلایەنی تەندروستی و ژینگەیی بدەن.

لەبارەی رێکارە ئەمنییەکانیشەوە، بەپێی راگەیەندراوەکە، بڕیاردرا لەهەموو ئەو شوێنانەی کۆبونەوەی هاوڵاتییانی لێدەبێت هێزە ئەمنییەکان ئامادەییان دەبێت.

دڵخوازەكانتان