سلێمانى..گردبوونه‌وه‌یه‌ك له‌پێناو پاراستنى شاخى گۆیژه‌ لەلایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگری لێكرا

بڕیار بوو ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن تیمی گۆیژه‌ بپارێزه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌بچێت دژ به‌تێكدانی سیماو سروشتی شاری سلێمانی كه‌چه‌ند چالاكیه‌كی جیاوازی له‌خۆگرتبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ ڕێگه‌ به‌ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كە نه‌دراوه‌ ڕێی لێگیراوه‌ مۆبایل وئامێره‌كانی په‌یوه‌ندییان لێسه‌ندراوە و ڕێگه‌ به‌ڕاگه‌یاندنه‌كانیش نه‌دراوه‌ ڕووماڵی ئه‌و چالاكییه‌ بكه‌ن.

هەروەها ئاسایشی سلێمانیش ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانیی چه‌ند میدیاكارێكدا گرتووه‌، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی كه‌هێزێكی زۆر له‌چیای گۆیژه‌ بڵاوه‌ی پێكراوه‌ و رێگرییان له‌به‌ڕێوه‌چونی چالاكییه‌كه‌ كردوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی گرژیی له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وچالاكوانان رویداوه‌

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن تیمی “گۆیژه‌ بپارێزه‌”ـه‌وه‌ چالاكییه‌ك بۆ ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر شێواندنی ژینگه‌ی شاخی گۆیژه‌ به‌ڕێوه‌بچێت كه‌ له‌ماوه‌كانی رابردودا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌نێوان هاوڵاتیان وچالاكوانانی شاره‌كه‌ دروستكرد وناڕه‌زایه‌تی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

دڵخوازەكانتان