لە سلێمانی بارودۆخی ڕاگەیاندن تاوتوێکرا

ڕۆژی دووشەممە ١٠ـی ٦ـی ٢٠٢٤ د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەری هەڤاڵان لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی- هەڵەبجە- ڕاپەڕینی (پ.د.ک)یان کرد و لەلایەن علی حسێن بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین و یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و کارگێڕانی لقەکانی سنوورەکە و ئەندامانی مەکتەب پێشوازییان لێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی میدیایی و بواری ڕۆشنبیری لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی کرا، هەروەها جەخت لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی زیاتر کرایەوە لەپێناو پاراستن و برەودان بە بنەما گرنگەکانی بواری ڕاگەیاندن کە هاوتا بێت لەگەڵ بەها و خاسیەتە دروستەکانی بەکارهێنانی میدیا و ئەرکە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان.

دڵخوازەكانتان