مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان دابەش دەکرێت
کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٣٤٤،٨٧٥ ) سێ سەدو چل و چوار ملیارو هەشت سەدو حەفتاو پێنج ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٦/١٠ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنیەکان دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری.