“هەوڵدەدەن ئاستەنگە دارایی و کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی نەھێڵن”

وەزیری دارایی لەگەڵ شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی کۆبووە و رایگەیاند، هەوڵدەدەن ئاستەنگە دارایی و کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی نەھێڵن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بانکی ھەرێم/ سلێمانی، لەگەڵ سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی کۆبووەوە.

ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی گرفت و ئاستەنگە دارایی و کارگێڕییەکانی  فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکان نەھێڵن

لەو کۆبوونەوەدا، وەزیری دارایی باسی لەمپەرەکانی بەردەم کۆکردنەوەی داھات و مووچەی مووچەخۆران و پڕۆژە ستراتیژی و خزمەتگوزارییەکان کردووە

هاوکات لە راگەیەندراوی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیدا هاتووە،:” زۆربە کێشەکانی شارەوانییمان پەیوەندی بە لایەنی دارایی و بانکەوە هەیە، هەروەها هاوکاریکردن و خەرجکردنی سیولە کاریگەریی لەسەر پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و پاک و خاوێنی و سەوزایی شارەوە دەبێت.”

چەند مانگێکە بەهۆی نەبوونی سیولەی بانکی، کێشەی دارایی لە پارێزگای سلێمانی دروستبووە و بەشێک لە مووچەخۆران لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان وەرناگرن، هەروەها کێشەی نەبوونی دەرمان و سووتەمەنی بۆ نەخۆشخانەکان دروستبووە، سەرباری خەرجنەکردنی پارەی بەڵێندەران و وەستانی بەشێک لە پڕۆژەکان.

دڵخوازەكانتان