ئەنجوومەنی وەزیران دوایین پێشهاتەکانی هەناردەی نەوتی کوردستان و وەرگرتنی گەنمی جووتیاران تاوتوێ دەکات

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، سێ تەوەر تاوتوێ دەکرێن و گفتوگۆ لەبارەی هەناردەی نەوتی کوردستان دەکرێت.

ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 تەوەری یەکەم، خستنەڕووی ڕاپۆرتی دووه‌می جێبه‌جێكردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤە و تەوەری دووەم، تایبەتە بە بابەتی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و تەوەری سێیەمیش، دۆسیەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستانە.

دڵخوازەكانتان