جارێکى دیکە دەرگاى خۆبەربژێریکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكرێتەوە دەکرێتەوە.

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق دابەشکاریى کورسییەکانی کۆتا بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پەسند کرد و شێوازى سەرکەوتنى بەربژێرەکانیشی دیاریکرد

 ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق لە 3ى حوزەیران پێشنیازى دابەشکردنى کورسییەکانی کۆتاى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پەسند کرد.

 بەگوێرەى بڕیارەکە، هەرێمى کوردستان کراوە بە چوار بازنە، سلێمانى 38 کورسی، دوویان بۆ کۆتای تورکمان و کریستیانە، هەولێر 34 کورسییە و، دوویان بۆ کریستیان و تورکمانە، دهۆک 25 کورسییە، یەک کورسى پارێزگاکە بۆ کۆتای ئەرمەنە، هەڵەبجە سێ کورسییە بەبێ کورسى کۆتا.

عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت : خۆبەربژێریکردن بۆ کۆتاى کریستیانەکان بەشێوەیەکى سەربەخۆ دەبێت نەوەک بە لیست. دەنگدەرى گشتى دەتوانێت دەنگیان پێبدات.

 بەگوێرەى بڕیارەکە، خۆبەربژێریکردنى کۆتاکان لە بازنەی دیاریکراوى خۆى بێت، هەر بەربژێرێک زۆرترین دەنگى بەدەستهێنا، بە براوە هەژمار دەکرێت.

 عیماد جەمیل رایگەیاند، دواى دیاریکردنى رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەلایەن سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە، جارێکى دیکە دەرگاى خۆبەربژێریکردن دەکرێتەوە.

دڵخوازەكانتان