سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەچێتە باعەدرێ و بەردی بناغەی ڕێگەی باعەدرێ-ئێتیت دادەنێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری ژینگەپارێزی و زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی کردەوە دەشڵێت کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێی توانا، کاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا کردووە.


وتیشی بەداخەوە لە ڕووی سەوزاییەوە، هەرێمی کوردستان هێشتا لە ئاستی پێویست و ستانداردە نێودەوڵەتییەکاندا نییە.

سەرۆكی حكومەت وتیشی :” دوو ڕۆژی دیکە ڕۆژی جیهانیی ژینگەیە، ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی داکۆکی لە پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەم لە بواری پاراستنی ژینگەدا کە نابێت تەنها ئەرکی حکوومەت بێت، بەڵکوو ئەرکی هەموومان و هاووڵاتییان بێت.

 سەرۆكی حكومەت وتیشی :” ناوچەکەمان یەکێک دەبێت لەو ناوچانەی بە سەختی دەکەوێتە ژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا، بۆیە هەستاوین بە جێبەجێکردنی ژمارەیەک هەنگاو و ڕێکاری پێویست بۆ ئەوەی ڕووبەرووی دیاردەی گەرمبوونی زەوی و گۆڕانی کەشوهەوا ببینەوە.

سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد وتی :”  لە دواین سەردانمان بۆ بەغداد  بە شێوەیەکی زۆر ڕوون و ئاشکرا دانوستانمان لەسەر چارەکردنی ڕیشەیی کێشە هەڵپەسێرداوەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.

دەشڵێت :” لە بەغدا بە زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان و بەرپرسانی حکوومەتی عێراقم گوت، جێگەی داخ و دڵتەنگییە کە تاوەکو ئێستا دانوستاندن لەسەر بابەتی مووچە و قەیرانە هەڵپەسێرداوەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کورستان و فیدراڵیدا دەکەین.

دڵخوازەكانتان