وەزیری كشتوكاڵ: لە دو ڕۆژی داهاتودا دەرگای سایلۆكان دەكرێتەوە
وەزیری گشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:” حكومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ بڕی 700 هەزار تۆن گەنمی دیاری كردووە كە لە جوتیارانی هەرێمی كوردستانی وەرگرێت .
بێگەرد تاڵەبانی لە میانی چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند :” ئێمە داوامانكردووە كە بڕی ملیۆنێك یان ملیۆنو نێوێك تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگیرێت و ماوەتەوە سبەینێ كە ڕێكەوتنی كۆتای لەبارەوە بكرێت و هەمو هەولێكیش دەدەین بۆ ئەوەی هیچ نەبێت نابێت لە ملیۆنێك كەمتر گەنم لە جوتیاران وەرگیرێت.
وەزیری گشتوكاڵ دەڵێت :” حكومەتی عێراق بیانو بەهەرێمی كوردستان دەگرێت و دەیەوێت كات بكوژێت بۆئەوەی گەنمی جوتیاران وەرنەگرێت ، جوتیارن ناچاربن كە لە بازاڕی ڕەش بە نرخێكی هەرزانتر گەنمەكانیان بفرۆشنەوە .
وتیشی بەشێك لە بازرگانانی ناوەڕاست و خواروی عێراق گەنمی هەرێمی كوردستان لە بازاڕ بەنرخێكی هەرزان دەكڕن و دواتر تەسلیمی سایلۆكانی حكومەتی عێراقی دەكەن ، دەشڵێت هەموو هەولێك دەدەین لە دووڕۆژی داهاتودا دەرگای سایلۆكان بۆ وەرگرتنی گەنم بكرێتەوە .