کەشناسیی سلێمانی: مانگی ئایاری ئەمساڵ فێنکترینی 30 ساڵی رابردوو بووە
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی سلێمانی بڵاویکردەوە، تێكڕای پلەی گەرمی مانگی ئایاری ئەمساڵ 21.9 پلەی سیلیزی بووە کە ئەمەش فێنکترینی 30 ساڵی رابردوو بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ئاشکراشیکرد، بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەی كەشناسیی سلێمانی لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا نزمترین پلەی گەرمی 9.4 پلەی سەدی و بەرزترین پلە 38.2 پلە تۆماركراوە، تێكڕای پلەی گەرمی لەم مانگەدا 21.9 پلە بووە كە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمی 30 ساڵی رابردوو ئەمساڵ 2.2 پلە فێنكتر بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی بارانی ئەم مانگە ٩٩،٦ ملم بوو، كە سێ ئەوەندەی تێكڕای 25 ساڵی رابردوو باریوە.