بەرپرسی لقی 4ی پارتی: بەو گۆڕانکارییانەی روویداوە، بەشداریی هەڵبژاردن دەکەین
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی بەشداریکردنی حیزبەکەی لە هەڵبژاردن گوتی، هەمیشە ئامادە بووین بۆ هەڵبژاردن، بەڵام تێبینیمان لەسەر ئالیاتەکانی هەبووە، “بەو گۆڕانکارییانەی ئێستا روویداوە، بەڵێ بەشداریی هەڵبژاردن دەکەین.”