سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە نێردەی تایبەتیی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق دەكات


ڕۆژی سێشەممە 28ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە خاتوو جەنین پلاسخارت نێردەی تایبەتیی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق كرد، كە بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی لە عێراق و بۆ ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.

لەدیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوخۆی هەرێمی كوردستان كرا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی خاتوو جەنین پلاسخارتی كرد و پێزانینی بۆ ئەو ڕۆڵە باشە هەبوو كە لە ماوەی كاركردنی لە عێراقدا بە مەبەستی یارمەتیدانی سەقامگیریی عێراق و لەیەك نزیككردنەوەی لایەنەكان و چارەكردنی كێشەكان گێڕاویەتی و هەروەها هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كاری تازەیدا.

دڵخوازەكانتان