كۆمیسیۆن داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكات

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکات. 

ئەمڕۆ سێشەممە، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆبووەتەوە و بڕیاریانداوە بە نووسراو داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ ئەوەی وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکرێت

دڵخوازەكانتان