بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کونسوڵخانەی گشتیی قەتەر لە هەولێر دەکرێتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بـەوە کرد، کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 26-05-2024، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کونسوڵخانەی گشتیی قەتەر لە هەولێر دەکرێتەوە.
حوسێن بن علی ئەلفەزالە، وەکوو کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر دەستنیشان کراوە. لە ڕۆژی هەینییەوە، 24-05-2024، شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، به سهرۆكایهتیی ئهحمهد حهسهن، ئهمینداری گشتیی وهزارهتەکە بە مەبەستی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتییان لە شاری هەولێر، لە هەرێمی کوردستانە و دوێنێ شەممە، 25-05-2024، لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و قەتەر لە کۆبوونەوەکانیاندا چەندین جار جەختیان لە گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و دەوحە لە بوارەکانی گەشتیاری و ئابووری و ئاوەدانیدا کردووەتەوە.