نێچیرڤان بارزانی: شۆڕشی گوڵان هه‌ستانه‌وه‌یه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى میلله‌تێك بوو له پێناو ئازادی‌دا
نێچیرڤان بارزانی لە ساڵڤەگەڕی شۆڕشی گوڵان، جه‌خت له كار و لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یى ده‌كاتەوە. دەشڵێت، شۆڕشەکە “هه‌ستانه‌وه‌یه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى میلله‌تێك بوو له پێناو ئازادى و سه‌رفرازیدا”.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26-05-2024، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی 48ـەمین ساڵڤەگەڕی شۆڕشی گوڵان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، “له كاتێكدا ئه‌مڕۆ یادى شكۆدارى چل و هه‌شت ساڵه‌ى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى گوڵان ده‌كه‌ینه‌وه، سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان ده‌نێرین و به ڕێزه‌وه یادیان دەکەینەوە. سڵاو له ته‌واوى پێشمه‌رگه و كادیران و هه‌موو ئه‌و قاره‌مان و جوامێرانه‌ى به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، له ڕیزه‌كانى شۆڕشدا خه‌باتیان كرد”.
شۆڕشى گوڵان، وەکو ئەوەی نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی پێ داوە، “هه‌ستانه‌وه‌یه‌كى شكۆمه‌ندانه‌ى میلله‌تێك بوو له پێناو ئازادى و سه‌رفرازیدا ئاماده‌ى گیانبه‌خشین و هه‌موو قوربانیدانێك بوو. له شۆڕشى گوڵاندا، گه‌لى كوردستان سه‌لماندى كه هه‌رگیز كۆڵ نادات و په‌یام و ئامانجى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول به ڕابه‌رایه‌تیى بارزانیى نه‌مر تا سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وامه. “
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، “كۆبوونه‌وه‌ى هێز و لایه‌نه‌كانى كوردستان به ده‌ورى ئامانجێكى باڵاوه، به‌رهه‌مى شۆڕشى گوڵان بوو كه له كۆتاییدا ڕاپه‌ڕینى ئازارى 1991ى سه‌رخست و ئازادى و فیدراڵى و قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوا هات”.
جێگری سەرۆکی پارتی، له‌م یاده‌دا جه‌خت له كار و لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یى ده‌كاتەوە كه وەکو خۆی دەڵێت، “ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات”.