دەوڵەتی یاسا: دژی گەڕاندنەوەی سەدرییەكانین بۆ پەرلەمان
سەركردەیەكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای نووری مالیكی، بە توندی دژایەتی بۆ ئەو هەوڵە دەربڕی كە دەیەوێ لە ڕێگەی دادگای فیدراڵییەوە، پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی رەوتی سەدر بگەڕێننەوە پەرلەمانی عێراق.
بڕیاری دادگا بۆ گهڕانهوهی سهدریهكان جگە لە دروستكردنی گێرەشێوێنیی زیاتر لەناو دۆخی سیاسی و كۆمەڵگەی عێراقی، هیچ سوودێك ناگەیەنێت.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای فیدراڵی بڕیاری دا رۆژی چوارشهممه دهستنیشان بكات بۆ پێداچوونهوه به تانهی قبووڵكردنی دهست لهكار كێشانهوهی پهرلهمانتارانی رهوتی سهدر، عەباس مالیكی ئەندامی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی لەپێناو گەڕاندنەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر بۆ پەرلەمانی عێراق، جگە لە دروستكردنی گێرەشێوێنیی زیاتر لەناو دۆخی سیاسی و كۆمەڵگەی عێراقی، هیچ سوودێك ناگەیەنێت.
مالیكی ئاماژەی داوە كە پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر بە ئارەزوومەندانە دەستیان لە كاری پەرلەمان كێشاوەتەوە، پێویست ناكات تانە لە بڕیارێك بدەن كە خۆیان هەڵیانبژاردووە و كەس زۆری لێ نەكردوون، ئەم جۆرە هەڵسوكەوتانە دەبنە هۆی دروستبوونی گێرەشێوێنی زیاتر.
بەپێی میدیاكانی عێراق، کۆتایی مانگی ئەیلوول دادگای باڵای فیدراڵی به مهبهستی تانهدان له دۆسیهی دهست لهكار كێشانهوهی ئهندامانی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی رهوتی سەدر كۆدهبێتهوه، ئەمەش دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵی دۆسیهی دەست لەکار کێشانەوەی 73 ئهندامەكەی فراكسیۆنی رهوتی سەدری لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە بەدەست گەیشتووە و كۆتایی مانگ بڕیاری كۆتایی لەسەر دهدات