ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر کڕینی گازی کۆرمۆر دەربڕی
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر کڕینی گازی کۆرمۆر دەربڕی و بەبێ رەزامەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی هیلال واژۆ ناکرێت.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی فیدڕال :” دەڵێت لە سەرەتادا ڕۆژانە یەک ملیۆن پێ سێجا ڕەوانە دەكرێت.
لە كۆبونوەی ڕۆژی سێشەمەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە یەکێک لە بڕگەکانیدا، ئەنجوومەنەکە راسپاردەی ئەنجوومەنی وەزاریی وزەی پەسند کرد، سەبارەت بە هاوردەکردنی گازی کۆرمۆر، بۆ وێستگەی کارەبای گازی کەرکووک.
لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆژەی گازی کوردستان لە ساڵی 2007، گرنگیی تایبەت بە کێڵگەی کۆرمۆر درا، هەردوو کۆمپانیای ئیماراتی “دانە گاز” و “نەوتیی هیلال” گرێبەستی پەرەپێدان، بەرهەمهێنان، بەبازاڕکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکانی ئەو ناوچەیەیان واژۆ کرد.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق دەڵێت :” کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی گازی هەرێمی کوردستان هەبێت. لێکتێگەیشتنی گەورە و کاری هاوبەش لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە.”
رووبەری کێڵگەی کۆرمۆر نزیکەی 135 کیلۆمەتر دووجایە؛ گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی گازە لە عێراق. یەدەگەکەی بە سەرووی 8.2 تریلیۆن پێ سێجا مەزەندە دەکرێت.
گازی کۆرمۆر بە بۆری رەوانەی هەردوو وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر دەکرێت و لە 67٪ـی خواستی هەرێمی کوردستان بۆ کارەبا دابین دەکات.