پێنج كورسی بۆ پێكهاتەكان ڕەت دەكەینەوە

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ پێدانی پێنج کورسی بە پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان ڕەتدەکاتەوە

لە بارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ كورسی پێكهاتەكان بزانە

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا پێنج کورسی لە 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان بە پێکهاتەکان بێت.
ئایدن مەعروف دەڵێت :” بەو بڕیارە ڕازی نین، وتیشی :” لە ئێستادا پێکەوە ژیانی نەتەوەکان لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی باشدایە و دەبێت زیاتر مافەکانی پێكهاتەكان لەبەرچاو بگیرێت.
ئایدن مەعروف ئاماژەی پێ دا، “ئەو بڕیارەی دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە سیاسی دەزانین. دابەشکردنی کورسی کۆتاکان لەسەر بنەمای جوگرافیا و کەمکردنەوەی بۆ پێنج کورسی، کەمکردنەوەیە لە هەیبەتی نەتەوەکانی هەرێمی کوردستان”.

دڵخوازەكانتان