ئەمساڵ حاجیان بەزمانی كوردی لەشوێنە گشتیەكان پێشوازیان لێدەكرێت

له ده‌روازه‌ی سنووری عه‌ڕعه‌ڕی  سعوودیه تابلۆی ڕێنمایی به زمانی كوردی زیاد دەكات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەجوعەمرە له كۆنفرانسی جه‌دده بۆ خزمه‌تگوزاری حه‌ج و عومڕه داوایكرد زمانی كوردی له شوێنه فه‌رمییه‌كان بۆ وه‌زیری حه‌ج  زیاد بكرێت بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ بڕیاردراوە زمانی كوردی زیاد بكرێت .

به مه‌به‌ستی كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیازانه وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومڕه‌ی سعوودیه و داوای كردووه كه به زووترین كات تابلۆكانی ده‌روازه‌ی سنووری عه‌ڕعه‌ڕ به زمانی كوردی بۆیان ره‌وانه بكرێت بۆ پێشوازیكردنی حاجیان دابنرێت.

یه‌كه‌م جاره له مێژوودا زمانی كوردی له سعوودیه له شوێنه فه‌رمییه‌كان دابنرێت هاوشێوه‌ی زمانه‌كانی دیكه‌ی.

بڕیارە لە داهاتوودا  لە ڕێنمای و ماڵپه‌ره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومڕه زمانی كوردی زیاد بكەن.

عه‌ره‌بستانی سعوودیه به 16 زمانی جیاجیا رێنمایی بڵاو ده‌كاته‌وه و به دانانی زمانی كوردیش ده‌بێته حه‌ڤده‌هه‌مین زمان كه له سعوودیه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاری له‌سه‌ر بكرێت.

دڵخوازەكانتان