سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت لە عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە 20ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە  تارق عەبدوڵڵا ئەلفەرەج باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە عوسمان داود کونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەولێر ئامادە بوو، باڵیۆزی کوەیت لە عێراق سڵاوی ئەمیری کوەیتی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و پێزانینی بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانی لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و قووڵکردنی پەیوەندییەکانی گەلی کوردستان و وڵاتەکەی هەبوو، جەختیشی لە دۆستایەتی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە ئازارە هاوبەشەکانی گەلی کوردستان و گەلی کوەیت دا و پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کوردستان و وڵات و سەرکردایەتیی کوەیتی بە مێژوویی و گرنگ و دۆستانە وەسف کرد.
پڕۆسەی سیاسیی عێراق تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.

دڵخوازەكانتان