تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بۆ قوتابیانی پۆلە ناکۆتاکان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و قوتابیان پۆلی چوارەمی سەرەتایی تاوەکو پۆلی 11ی ئامادەیی جگە لە پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەشداریی تاقیکردنەوەکانیان کرد.

دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان لە کاتێکدایە، قوتابیانی باخچەکانی ساوایان و قوتابیانی پۆلی یەک و دوو و سێی سەرەتایی تاقیکردنەوەیان نییە و ساڵی خوێندنی ئەمساڵیان تەواوکردووە.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ بابەتەکان کورتکرانەوە لە پەروەردەکانی سلێمانی بە جۆرێک ئەو بابەتانەی گرنگی زۆریان هەبووە بۆ قوتابی ئەوانە بخوێندرێن و تەواو بکرێن.

ئاشکراشیکرد، پلان هەیە بۆ کردنەوەی خولی هاوینە بۆقوتابیان لەناو خوێندگەکاندا.

دڵخوازەكانتان