سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بانگهێشتی‌ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراقی كردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ 

مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بانگهێشتی‌ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراقی كردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ (5ی ئه‌یلوولی 2022).

میدیا عێراقییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، كازمی داوایكردووه‌ جارێكیتر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆببنه‌وه‌، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كۆتاییهێنان به‌ ململانێكان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخی  سیاسی عێراق.

رۆژی (17ی ئابی 2022)، له‌ باڵه‌خانه‌ی حكومه‌تی عێراق، به‌ ئاماده‌بوونی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌، سه‌ركرده‌ و نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌م وڵاته‌، به‌بێ به‌شداری ره‌وتی سه‌در، له‌سه‌ر بانگهێشتی مسته‌فا كازمی كۆبوونه‌وه‌.

وابڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م له‌ رۆژی (25ی ئابی 2022)، ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه‌ بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

تائێستا هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ بانگهێشته‌كه‌ی كازمی بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌كه روون نییه‌،‌ به‌ڵام پێشتر شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌كان به‌شداری كۆوونه‌وه‌كه‌ نه‌كه‌ن، ئه‌وا پارتی به‌شداری ناكات.

دڵخوازەكانتان