دەست بەسەر 11 کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەردا گیرا

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویكرده‌وه‌: دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی 13ـی5ـی2024تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان لە شاری موصڵ بەهاوکاری و هەمانگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی موسڵ لەچالاکیەکدا توانییان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە کاری بازرگانییان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، هەر لەو چالاکییەدا بڕی (یانزە کیلۆ و نیو) ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیرا و ئێستا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر ڕێڕەوی لێکۆلینەوە دان.

دڵخوازەكانتان