فڕۆكەخانەی سلێمانی بە ڕێژەی %20 گەشتەكانی كەمی كردووە.
بە پێی ڕاپۆرتێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە ڕێژەی %20 كەمی كردووە
بەهۆی سزای توركیا بۆسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی زیاتر لە ساڵیکە هیچ فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانییەوە بەرەو فڕۆکەخانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان گەشتی نەکردووە و بە پیچەوانەشەوە ، هیچ فڕۆکەیەک بە ترانزێتیش نەهاتووە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بنیشێتەوە،
چاوەڕێ دەكرێت مانگی داهاتوو سزای توركیا بۆ سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی كۆتایی بێت
راگرتنی گەشتەكان لە كاتێكدایە بوونی چەكدارانی پەكەكە و چالاكی جۆراوجۆری لە سنووری سلێمانی، وایكردووە سزای هاووڵاتییان بدرێ و بەرپرسانی ئەو سنوورەش لەڕێی فڕۆكەخانەكانی تر گەشتەكانیان دەكەن.