بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی لەسەر کۆمێنتێک لێکۆڵینەوە لە فەرمانبەرێکی دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی لیجنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر فەرمانبەرێکی خۆی پێک هێناوە، بەهۆی ئەوەی کۆمێنتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیووە.

بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی نووسراوێکی دەرکردووە، کە تێیدا هاتووە، لیجنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر فەرمانبەرێکیان بەناوی “بەناز محەممەد ڕەشید” پێکهێناوە، کە لە پەڕەی فەیسبووکی (تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی) کۆمێنتێکی لە دژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی نووسیووە.

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەمەبەستی ڕاستی و دروستی بابەتەکە لیجنەکە پێک هێنراوە، چونکە ناوبراو پێشتر پۆستی هەبووە.

 

دڵخوازەكانتان