مانگانە نزیکەی 30 ملیار دینار کورتهێنان لە داهاتی سلێمانی هەیە

رێزان سلێمان، بەڕێوەبەرى باجى سلێمانى دەڵێت: “ئەمساڵ لەچاو پار داهات زیادیکردووە، زیادکردنەکە پەیوەندى بەوەوە نییە کە باج لەسەر خەڵک زیاد کراوە، بەڵکو هۆکار ئەوەیە کە بەرەوپێشچوون هەیە لە بوارى وەبەرهێنان و خانووبەرە و ئاوەدانى، بەڵام ئەمەش وەک بەراورد لە نێوان سلێمانى و هەولێر، لە هەولێر پڕۆژە و کارکردن زیاترە، بۆیە داهاتى ئەوێش زیاترە.”

بەپێى زانیارییەکان سلێمانى مانگانە پێویستى بە 130 ملیار دینار هەیە کە لە پشکى خۆى دابینى بکات؛ بەو جۆرە کە 75 ملیار دینار بۆ تەواوکاریى مووچە، 15 ملیار بۆ خەرجیی سیادى (سێ سەرۆکایەتییەکە)، 40 ملیار بۆ خەرجیی فەرمانگەکان و قەرزى کۆمپانیاکان.

دڵخوازەكانتان