داوای زانیاری دەكرێت بۆ زەوی دابەشكردن بەسەر فەرمانبەراندا

لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، “سبەی دووشەممە 12.5.2024، دوا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی زانیاری و ئەو فۆڕمانەی دراون بە شارەوانییەکان تا زانیاری لە بارەی پێدانی زەوی بۆ فەرمانبەرەکانیان پڕ بکەنەوە”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەی نوسیوە، “دەبێت فۆڕمەکان بگاتەوە، بە بەشی زەوی و زار بە پێچەوانەوە خۆیان بەر پرسیار دەبن”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12.5.2024، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی سلێمانی ئەوەی راگەیاندووە، “پاش کۆبونەوەی سەرجەم بەڕێوبەرەگشتییەکان لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەمەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری شارەوانی بەمەبەستی ئامادەکردنی ئەو زانیاریانەی لە فۆڕمی هەڵسەنگاندنی دۆخی شارەوانی بۆ دابین کردن و دەستنیشانکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەی هەمیشەیی”.

“دەبێت تا سبەی دووشەممە، ئەو زانیارییانەی لە فۆڕمی هاوپێچدا پڕ بکرێتەوە، لەگەڵ ناردنی نەخشەی ئەو زەوییانەی کە ئاماژەی پێکراوە لە فۆڕمەکەدا”، هەروەها ئەو زەوییانەی کە لە دەرەوەی ماستەر پلانی سنوری شارەوانیدایە ئاماژەی پێبکرێت و بە جیا دەرخستەیەکی بۆ ئامادەبکرێت وە بە نوسراوێك داوای بڕی تێچووی فراوانکردن و جیاکردنەوەکە بکرێت، بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی  وا دەڵێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لە ئێستادا داوا دەکەین تەنیا ناوی فەرمانبەرانی هەمیشەیمان بۆ بنێرن”.

دڵخوازەكانتان