له سلێمانى بۆمبێكى چێندراو به ئۆتۆمبێلى كادیرێكى به‌ره‌ى توركمانى ته‌قییه‌وه
له گه‌ڕه‌كى (شێخان)ى سلێمانى، بۆمبێكى چێندراو به ئۆتۆمبێلى كادیرێكى به‌ره‌ى توركمانیى عێراق ته‌قییه‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كان، به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/9/2022، له گه‌ڕه‌كى (شێخان)ى سلێمانى بۆمبێكى چێندراو به ئۆتۆمبێلى كادیرێكى به‌ره‌ى توركمانیی عێراقه‌وه لكێندرابوو و له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا ته‌قییه‌وه.
به‌رپرسه‌كه به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه بریندار بووه و بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه، ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنى ڕووداوه‌كه‌ن و سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ن.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، به‌ره‌ى توركمانیی عێراق ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، له سلێمانى له ڕێگى بۆمبێكى لكێندراو به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه، هێرش كراوه‌ته سه‌ر كادیرێكیان، هه‌روه‌ها سهكۆنهى هێرشه‌كه‌یان كردووه و داوایان كردووه، هەرچی زووە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکرێت.