هه‌موو لايه‌كتان به‌خێربێن بۆ كۆڕبه‌ندى (گۆڕ‌انى ئاو و هه‌وا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر عێراق). ده‌ستخۆشى له ڕێكخه‌رانى ده‌كه‌م، هيوادارم سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانى ته‌واو ببن و ئه‌نجام و راسپارده و پێشنيارى باش و كرده‌يى، بۆ چۆنيێتیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كان، پێشكه‌ش بكات.
هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و زياترى ئاوى سه‌ر زه‌وى و ژێر زه‌وى، لاوازبوونى ئاسايشى خۆراك، زيادبوونى كۆچ له شوێنه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانه‌وه بۆ ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
ئاماره‌كانى (IOM) ده‌ڵێن: ئه‌م ساڵانه‌ى دوايى تا مانگى ده‌ى ساڵى رابردوو، (130) هه‌زار كه‌س له باشوورى عێراق ناچار بوون شوێنى ژيانيان چۆڵ بكه‌ن. ئه‌مه وێڕاى تێكچوونى ئاسايشى كۆمه‌ڵگه‌يى و زيادبوونى رێژه‌ى بێكارى و هه‌ژارى، زيادبوونى كێشه‌ى ته‌ندروستى و كاره‌ساتى سروشتى و چه‌ندين لێكه‌وته‌ى ديكه‌ش.
دۆخى ڕابردوو وايكردووه عێراق وه‌ك پێويست نه‌پڕژێته سه‌ر گرنگى و جددييه‌تى ئه‌م بابه‌ته. بۆيه ئێستا ئێمه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان زياتر له وڵاتانى ديكه پێويستيمان به كارى خێرا و دانانى پلان و ستراتيژى هه‌نووكه‌يى و كورتخايه‌ن و درێژخايه‌ن هه‌يه، بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا ببينه‌وه و به‌ر به لێكه‌وته و كاره‌ساته‌كانى بگرين.
بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ ئه‌م پرسه ببێته كارێكى له‌پێشينه و مه‌ودا و رووبه‌ڕێكى زياتر و جدديتر له سياسه‌ت و به‌رنامه‌ى كارى حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بگرێت و پێكه‌وه هاوكارى بكه‌ن.
بودجه‌ى پێويستى بۆ دابنرێت و دامه‌زراوه و ده‌زگاى تايبه‌تى هه‌بێت كه ده‌سه‌ڵات و توانايان زياتر بێت له‌وانه‌ى ئێستا هه‌ن و له ئاستى مه‌ترسى و ئاڵنگارييه‌كان و فراوانيى لێكه‌وته‌كانيدا بن.
گرنگ و پێويسته سيسته‌م و پرۆگرامه‌كانى خوێندن و په‌روه‌رده، بايه‌خى زياتر به هۆشيارى و كولتوورى ژينگه‌پارێزى و پاراستنى ئاو و پيسنه‌كردنى هه‌وا و كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌كارهێنانى وزه و كه‌مكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك بده‌ن، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له ڕێگه‌ى ميديا و ناوه‌نده ڕۆشنبيرييه‌كان، ته‌نانه‌ت ئايينييه‌كانيشه‌وه، ئاستى هۆشياريى تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه ده‌رهه‌ق به‌م پرسه گرنگ و ژيانييه به‌زر بكرێته‌وه.