زیاتر لە یەک ملیار و 327 ملیۆن دینار دا بۆ شارەوانی سلێمانی خەرج دەكرێت
وەزارەتی شارەوانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی زیاتر لە یەک ملیار و 327 ملیۆن دینار دا بۆ شارەوانی سلێمانی
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان بۆ پارێزگای سلێمانی خەرج دەكرێت. پارەكە خەرج دەكرێێت
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتەكە دەڵێت:” بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری ڕەزامەندی نیشان دراوە لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (1,327,120,000) دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شوێنە جیاوازەكانی شارەكە.
ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت بەمەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ كارگەی قیری شارەوانی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكان و بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی.
هاوكات وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 465 ملیۆن و 795 هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگاسازی.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەیە و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات فەرمانی وەزاری بۆ دەرچووە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگاسازی لە گەڕەكی فەرمانبەران بۆ قۆناغی یەكەم لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەدا.