پێشمەرگە، سێ بۆمبی چێنراوی داعشی پووچەڵ كردەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رای گەیاند كە هێزێكی پێشمەرگە سێ بۆمبی چێنراوی داعشی پووچەڵ كردووەتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بە ئەوە داوە كە ئەمڕۆ ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا هێزێكی لیوای ١٦ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاری تیمی ئەندازیاری فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان سێ بۆمبی چێنراوی لە نزیک گوندی قوشەڵانی ناحیەی نەوجول لە میحوەری ٣ی قادرکەرەم پوچەڵ كردووەتەوە.

ئاماژەی بە ئەوەش داوە كە بە وتەی تیمی ئەنندازیاری، بۆمبەکان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دانراون.

دڵخوازەكانتان