مانگی ڕابردوو زیاتر له‌ 3 هه‌زار بوتڵ خوێن لەشاری سلێمانی وه‌رگیراوه‌‌

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی 1 بۆ30ی4ی2024، لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 6.908 كەس سەردانیان كردوە و 3.440 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.

 مانگی ڕابردوو 861 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی تالاسیما و 511 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 423 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 103 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 877 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەبانكی خوێن 5.382 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3.504 پشكنینی گروپی خوێن و 3.866 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2.012 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

دڵخوازەكانتان