تەقینەوە لە مزگەوتێکی ئەفغانستان روویدا

میدیا ناوخۆییەکانی ئه‌فغانستان رایانگەیاند، له‌ گه‌وره‌ترین مزگه‌وته‌کانی شاری هه‌راتی رۆژئاوای ئه‌فغانستان روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ پێشنوێژی مزگەوتەکە گیانیله‌ده‌ستدا و چه‌ند کەسێکی دیکەش کوژراون و برینداربوون.

میدیای فەرمی تاڵیبان دەڵێت : تا ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بە دیاری کراوی نەزاندراوە.” 

زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان لە تویتێکدا ئاماژەی بە کوژرانی پێشنوێژ و وتاروخوێنەکە کردووە و باسی لەوەشکردووە، ئەنجامدەرانی ئەو کارە بە زوترین کات ئاشکرا دەکرێن.

دڵخوازەكانتان