عەلی حوسێن: پارتی داوای ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی کردووە نەک دواخستنی ھەڵبژاردن

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای (سلێمانی _ھەڵەبجە) رایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی نەکردووە و داوای ڕاستکردنەوەی ئەو ھەڵانەی کردووە پەیوەسستن بە ھەڵبژاردنەوە.

عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە (سلێمانی_ھەڵەبجە)، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی نەکردووە، کۆمەڵێک تێبینی لەسەر ھەڵبژاردن ھەبووە، تێبینییەکانی داوە بە لایەنە پەیوەندیدارەکان، وەک کۆمسیۆن، دادگای فیدڕاڵی، نەتەوەیەکگرتووەکان و دۆستانمان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی ئەو تێبینییانە چارەسەر بکرێن کە پەیوەستە بە ئەزموونی ھەرێمی کوردستان نەک پارتی، هەرکاتێک ئەو تێبینییانە چارە کران ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن.

عەلی حوسێن گوتیشی: دوو ساڵ زیاترە ھەڵبژاردن دواخراوە و پارتی ھۆکاری دواخستنی ھەڵبژاردن نەبووە، ئێستاش ئێمە لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردن نین و لەگەڵ ڕاستکردنەوەی ئەو ھەڵانەین کە پەیوەستن بە کۆمسیۆن و دادگاوە و خەریکە ڕاست بکرێنەوە، ھەرکاتێکیش ڕاستکرانەوە کۆمسیۆن بڕیار دەدات ھەڵبژاردن کەی بکرێت و چەند کاتی پێویستە

دڵخوازەكانتان