پۆلیسی گەرمیان: بەهۆی تەقینەوە باوك و كوڕێك برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە لە كفری باوك و كوڕێك برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ هەینی، لە قەزای كفری لەكاتی كاركردندا لە نێو ئاسنفرۆشەكانی دەرەوەی قەزاكە بۆمبێك بەكوڕ و باوكێكدا تەقییەوە كە لەدایكبووی 1979 بووە و كوڕەكەشی لەدایكبووی 2006 بووە و لەئەنجامدا هەردووكیان برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای كفری كراون و هێزە ئەمنییەكان لێكۆلێنەوەیان دەستپێكردووە.

دڵخوازەكانتان