“زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل گرفتی هاتوچۆی لە سلێمانی دروستکردووە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل گرفتی هاتوچۆی لە سلێمانی دروستکردووە”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ” هەوڵی زۆرمان بۆ باشترکردنی سیستمی گواستنەوەی گشتی داوە، بەڵام جگە لە گرفتی رێگاوبانەکان گرفتی زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلمان هەیە لە شاری سلێمانی و ئەوەش هۆکارە بۆ دروستبوونی قەرەباڵغی لە شەقامەکاندا”.

پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت، “لە هەوڵی بەردەوامداین لەگەڵ هاتوچۆ و شارەوانیی سلێمانی بۆ ئەوەی سیستمی ماستەرپلانی سلێمانی وەکوخۆی جێبەجێبکرێت، تاوەکو ئەو قەرەباڵغییەی لە شەقامەکاندا دروستدەبێت کەمبکرێتەوە”.

دڵخوازەكانتان