نووسەر و شاعیر و سیاسەتمەدار کامیل ژیر کۆچی دوایی کرد
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 30ی4ی2024 کامیل نیزامەدین جەلال ناسراو به کامیل ژیر ئه‌دیب و نوسەر و سیاسەتمەدار و کەسایەتی دیاری کوردستان لە تەمەنی 90 ساڵییدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
کامیل ژیر لە 20ی کانوونی یەکەمی1934 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، دەرچووی کۆلێژی ماف بووه له شاری به‌غدا، خاوه‌ن 2 بڕوانامه‌یه له بواری كارگێڕییدا كه له شاری به‌غدا وه‌ری گرتووه و خاوه‌ن 7 خه‌ڵاتیی ڕێزلینانیشه كه له بواری ڕۆشنبیرییدا پێیبه‌خشراوه.
كامیل ژیرخاوه‌نی 4 منداڵه به‌ناوه‌كانی چیا، چرا، ئارا، شارا، بەهۆی هەڵوێستە نیشتیمانیەكانییشی بۆ چه‌ند جارێك زیندانیكراوه.
کامیل نیزامەدین جەلال ناسراو به کامیل ژیر ئه‌دیب و نوسەر و سیاسەتمەدار و کەسایەتی دیاری کوردستان، دامەزرێنەر و ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ئازادی و ژ‌یانەوە و یەکێتی کورد (کاژ‌یک) بووە کە بۆ ماوەی (15) ساڵ لەخەباتی نھێنی و ژ‌ێر زەمینیدابووە و له ساڵی 2004یش كۆڕی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی دامه‌زراندووه.
– سەرپەرشتیاری گۆڤاری(ھیوا) بووە له هه‌ردوو ساڵی 1957 و 1958، ھەروەھا سەرپەرشتیاری ڕۆژ‌نامەی سەربەخۆیی ئۆرگانی پاسۆک بووه له ساڵی 1991 بۆ 1993.
– له ساڵی 1974 و 1975 دادوەرو پشکنەری دادبووە لە شۆڕشی ئەیلول.