سەندیكای ڕۆژنامەنوسان نیگەرانە لە ڕەوشی ڕۆژنامەنووسان لە شاری سلێمانی

سەندیكای ڕۆژنامەنوسان لە ڕونكردنەوەیەكدا دەڵێت :” رۆژنامەنووس ‘بەشدار بازیانی’ لەدەزگای دیبلۆماتیک لەشاری سلێمانی، پەیوەندی بەلیژنەی داکۆکیەوە کرد لەسەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و سکااڵی تۆمارکردوە. ئاماژەی بەوەکرد کەهەڕەشەیەکی توند لەسەر دەزگاکەیان و خۆی بەتایبەتی هەیە، جگە لەهاک کردن و هێرشی ئەلەکترۆنی .

سەندیكاكە دەڵێت :” هەڕەشەی توند لە ئەندامانی دەزگاکەی کراوەو بەوەی شاربەدەردەکرێن و تۆڵەیان لێ دەکرێتەوە

لەهەمان کات چەند دەزگایەکی تری راگەیاندنیش هەر ئەمڕۆ لەسایت وپەیجی خۆیان ئاماژەیان بەم جۆرە هەڕەشانە بۆسەریان کردوە.

 ئەمە لەکاتێکدا کە چەند رۆژێ لەمەوبەر لەیادی رۆژنامەگەری کوردی هەموو لایەنە پەیوەندیدار و بەرپرسان و سەندیکاو رێکخراوەکانی تایبەت بە رۆژنامەنووسان و رۆژنامەگەری، داوای فەراهەم کردنی ژینگەیەکی ئارامی دوور لەترس و تۆقاندن بۆ رۆژنامەنووس و رۆژنامەگەری لەهەرێمی کوردستاندا کرد.

سەندیكای ڕۆژنامەنوسان داوا لە بەرپرسەکانی ئیداری شاری سلێمانی دەكات پشتیوانی رۆژنامەنووسانی ئەم دەڤەرە بن ، چی تر نەهێڵن کەس و لایەنێك  هەڕەشە لە رۆژنامەنووس بکات و هێرش بکاتە سەر دەزگاکانی راگەیاندن.

سەندیكای ڕۆژنامەنوسان دوای سەلامەتی گیانی ئەم رۆژنامەنووسەو هەموو ئەورۆژنامەنوسان دەكات کە هانایان بۆ سەندیکا هێناوە لەم جۆرە هەڕەشەو ترسە لەسەریان

دڵخوازەكانتان