ئاری هەرسین: پیلانگێریی سیاسی هەیە بۆیە هەڵوێستمان وەرگرتووە و بەشداری هەڵبژاردن ناكەین

بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر پارتی بەشداری هەڵبژاردن نەكات، سەندووقی دەنگدان لە هیچ شوێنكی كوردستان داناندرێت، هەروەها دەڵێت: “پیلانگیری سیاسی هەیە بۆیە ئێمە هەڵوێستیمان وەرگرتووە.”

ئەمڕۆ شەممە 27ی نیسان، ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، راگەیاندووە، ئەگەر پارتی بەشداری هەڵبژاردن نەكات، ئاماژەیە بۆ بەڕێوە نەچوونی هەڵبژاردن و ئەوكاتیش سندووقی دەنگدان لە هیچ شوێنیكی هەرێمی كوردستان داناندرێت.

هاوكات روونی دەكاتەوە، ئەگەر سندووقی دەنگدان لە بەشێك لە دابنرێت و لەلایەكی دیكە دانەندرێت واتا راگەیاندنی دوو ئیدارەیی.

هاوكات ئاماژەی بەوە كردووە، كاتێك دەتوانێت مۆری دیموكراسی لە هەڵبژاردن بدرێ، كە پیلانگێری سیاسی نەهێتە ئاراوە، بەڵام ئێستا پلانگیری سیاسی هەیە و دەڵێت: ئێمە هەڵوێستمان وەرگرتووە و نەدژی هەڵبژاردن و یاسایین.

دڵخوازەكانتان