لە سلێمانی ئەمبووڵانسێك وەرگەڕا و سێ كەس گیانیان لەدەست دا

ئەمڕۆ شەممە لە شاری سلێمانی لە كاتی گواستنەوەی نەخۆشێك، ئەمبوڵانسێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەست دا.

ئەمبوڵانەسەكە تایبەت بوو بە نەخۆشخانەی بەخشین.

لەبارەی رووداوەكە نەخۆشخانەی بەخشین رایگەیاند: بەداخەوە لە کاتی گواستنەوەی نەخۆشێک لە شاری سلێمانی بۆ شاری بەغدا، ئەمبوڵانسەکەمان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووەوە.

راشیگەیاند: لە ئاکامی ڕووداوەکەدا سێ کەس بوونە قوربانی.

نەخۆشخانەكە ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا رووداوەكە لەژێر لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دایە.

دڵخوازەكانتان