شاندێكی حكوومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

بڕیارە ئەمرۆ یەکشەممە ٢١ی ٤ی ٢٠٢٤ شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

ئەمرۆ شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی عێراق دێتە هەولێر، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بەرێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەولێر کۆ ده‌بنەوە.

، کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات ئەمساڵ بڕە گەنمی زیاتری جووتیاران وەربگرن له‌به‌ر ئەوەی ريژەی بارانبارین باش بووە و ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی جووتیاران لەچاو ساڵی رابردوو زۆرە.

دڵخوازەكانتان