پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18-04-2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی چوارشەممە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبەی هەیینی 19-04-2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەرێمی کوردستان:
هەولێر: 32
سلێمانی: 30
دهۆک: 30
زاخۆ: 31
هەڵەبجە: 30
کەرکوک: 34
سۆران: 29
حاجی ئۆمەران: 20
گەرمیان: 37