بارەگاكانی حەشدی سەعبی لە بەسرە سوتێنرا

بارەگاكانی عەسایبی ئەهلی هەق كە بەشێكن لە حەشدی شەعبی سەرجەمیان داخران

شەڕوڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدای له‌ شاری به‌سره‌ تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌یان چه‌كداری سه‌ر به‌ میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و سه‌رایا سه‌لام كوژراو و بریندارن.

سوپای عێراق، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی باردۆخه‌كه‌ هێزێكی زۆری له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی به‌سره‌ بڵاوه‌ پێ كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری به‌رده‌وامه‌ و باره‌گای ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به‌ سه‌رایا سه‌لام سوتێندرا.

قه‌یس خزعه‌لی، سه‌ركرده‌ی میلیشیاكانی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م باره‌گاكانی میلیشیاكه‌ی تا كاتێكی نادیار راگه‌یاند.

دڵخوازەكانتان