داستانی كۆڕێ داستانی به‌رگری و وه‌رچه‌رخان بوو
ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر داستانی كۆڕێ تێده‌په‌ڕێت، داستانی كۆڕی داستانی تێكشكاندنی سوپای رژێمی به‌عس بوو كه له دوای راپه‌رین و له‌گه‌ڵ كۆڕه‌وی میلیۆنی خه‌ڵكی كوردستان، سوپای به‌عسی عێراق په‌لاماری كوردستانی دایه‌وه.
له 11ی نیسانی1991، له ده‌ربه‌ندی كۆڕێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی سوپای به‌عسی شكاند و رێڕه‌وی پێشهاته‌كانی پێچه‌وانه كرده‌وه و وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد.
دوای ئه‌وه‌ی سوپای به‌عس په‌لاماری كوردستانی دا و گه‌یشته هه‌ولێر و داگیری كرد و ده‌یویست ناوچه‌كانی دیكه‌ش داگیر بكاته‌وه، ئه‌و بوو له شارۆچكه‌ی پیرمامه‌وه ده‌یویست به‌ره‌و شه‌قڵاوه و ئاكرێ و سۆران و ناوچه‌كانی دیكه به تانك و تۆپ و هێلیكۆپته‌ر درێژه به هێرشه‌كه‌كانی بدات.
له حه‌وتی نیسان تا 11ی نیسانی 1991، له ده‌ربه‌ندی كۆڕێ شه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ڕوویدا. پێشمه‌رگه به‌رگریی كرد و رێگری له پێشڕه‌وی سوپای رژێمی به‌عس كرد، پێشمه‌رگه له‌و داستانه بێوێنه‌یه‌دا سوپای به‌عسی تێك‌شكاند ، سوپایه‌ك كه به تانك و تۆپ و هێلیكۆپته‌ر هاتبووه مه‌یدانه‌وه، به‌ڵام له چه‌ند قۆڵێكه‌وه پێشمه‌رگه به‌رگریی سه‌رسه‌خستانه و مان و نه‌مانی كرد و به فه‌رمانی سه‌رۆكی بارزانی هێڵی به‌رگریی به‌هێز پێكهات.
پێشمه‌رگه به توانای كه‌می چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌ڵام به به‌رگری و ئیراده‌ی به‌هێزه‌وه دووباره خۆی خسته‌وه پێش مه‌رگ و تانك و تۆپه‌كانی سوپای رژێمی به‌عس تێك‌شكێنران، كوژراوێكی زۆر له سوپای به‌عس به‌جێما ، له 11ی نیسان پێشمه‌رگه مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی راگه‌یاند و سوپای عێراق ناچار به پاشه‌كشێ كرا . به‌عس تانك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زۆری لێ به‌جێما. داستانی كۆڕێ داستانی به‌رگری و وه‌رچه‌رخان بوو كه به خوێنی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان تۆمار كرا.