گەشتوگوزاریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ بەسەربردنی پشووەكانی جەژن زیاتر لە 25 هەزار گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگای سلێمانییان كردووە.
شاناز عامر بەدران بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی سەردانی بازگەكانی تاسلووجە و عەربەتی لە سلێمانی كردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لە چۆنیەتی پێشوازی هاتنی گەشتیاران ئاگادار بێتەوە.
لە سەردانەکەی بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاریی سلێمانی دەرکەوتووە كە لە ماوەی 2 ڕۆژی بەر لە هاتنی جەژنی ڕەمەزان، نزیکەی 25 هەزار گەشتیار بە مەبەستی بەسەربردنی پشوەکانی جەژن سەردانی سلێمانی و دەوروبەریان کردووە .
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاریی سلێمانی دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکان و بازگەکان و لیژنەکانی گەشتوگوزار کرد کە سەرەڕایی زۆری هاتنی گەشتیاران، بە شێوەیەکی شایستە پێشوازیان لە میوان و گەشتیارانی هاتووی شاری سلێمانی کردووە .