زمانی کوردی قەدەغە دەکرێت

بەپێی نووسراوێكی فەرمیی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک، جگە لە زمانی عەرەبی، بەكارهێنانی هەر زمانێكی تر لە مامەڵە فەرمییەكاندا قەدەغەیە

دەبێت تەنها زمانی عەرەبی لەسەر موڵەتەکە هەبێ، هیچ زمانێکی تر بوونی نەبێت.

بەڕێوەبەری بەشی تەندروستیی گشتیی کەرکووک بە نووسراوێكی فەرمی، داوای کردووە لە سەرجەم بەڕێوەبەر و بنکە تەندروستییەکان، کە هەر مامەڵەیەک بۆ پێدانی موڵەت بە دوکانداران دەبێت تەنها زمانی عەرەبی لەسەر موڵەتەکە هەبێ، هیچ زمانێکی تر بوونی نەبێت.

ئەم پێشهاتە نوێیە لە كاتێكدایە كە لە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە، كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تر بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی زیاتری تەعریبكردن و زەوتكردنی مافەكانی كوردن.

دڵخوازەكانتان