لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن كۆده‌بێته‌وه
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌م 8- 4 – 2024 ، لیژنەی باڵای بینینى مانگ، بە هەماهەنگی لیژنەی لاوه‌كییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌رین كۆده‌بێته‌وه.
راشیگه‌یاند: کۆبوونەوەکە بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، ئەگەر لەم ئێواره‌یه‌دا بە بەڵگەوە مانگ بینرا، ئەوە سبه‌ی سێشه‌م 9ی4ی2024 دەبێتە یەكەمین ڕۆژی جەژن، بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرێت، ڕۆژی سێشه‌ممە تەواوكەری مانگی ڕەمەزان ده‌بێت و چوارشه‌م ده‌بێته یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ڕەتیشی کردەوە بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن پشت بە هیچ وڵاتێک ببەستن و گوتی: تا ئێستا ناتوانین پێشبینی بکەین کەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، چونکە ئەم پرسە پەیوەندیی بە شەریعەتەوە هەیە.
مانگی ڕەمەزان یەکێکە لە مانگەکانی کۆچی تێیدا موسڵمانان لە بەرەبەیان (نوێژی بەیانی)یەوە تاوەکو ئێوارە (نوێژی مەغریب) بۆ ماوەی 29 یان 30 ڕۆژ بەڕۆژوو دەبن، هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک ناخۆن و ناخۆنەوە.