كچێك بەدەستی براكەی كوژرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: “له‌ ڕۆژى 12/8/2022، بنكەی پۆلیسی كوردسات ئاگادار كرایەوە لە بوونی تەرمێك بەناوی (ك، م، پ) لەدایكبووی 1993 لە پزیشكی دادوەریی سلێمانی، گوتەی كەسوكاری وەرگیرا و ڕایانگەیاند كە لە نهۆمی دووەمی ماڵی خۆیان خۆی هەڵداوەتە خوارەوە”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: “گومان له‌ ڕووداوەكە لای ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دروست بوو، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان چوونە شوێنی ڕووداوەكە و كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕووداوەكە كرا و لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بوون، سەرەنجام دەركەوت كە کوژراوەکە خۆی هەڵنەداوەتە خوارەوە، بەڵكوو لەلایەن براكەیەوە بەناوی (ق، م، پ) لەدایكبووی 1994 بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە بە پارچە ئاسنێک لێی دراوە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە ماڵەوە گیانی لەدەست داوە”.

دەركەوت كە کوژراوەکە خۆی هەڵنەداوەتە خوارەوە، بەڵكوو لەلایەن براكەیەوە بەناوی (ق، م، پ) لەدایكبووی 1994 بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە بە پارچە ئاسنێک لێی دراوە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە ماڵەوە گیانی لەدەست داوە”.

پۆلیسى سلێمانى ئاشكراشى كردووه‌: “ئێستا تاوانبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە”.

دڵخوازەكانتان